پشتگیریی بێبەرامبەر چی دەگرێتەوە؟
یارمەتی لە دامەزراندن و دووبارە دابینکردنی فایلە ڕەسەنەکان بۆ کڕیاری پشتڕاستکراو.
دەستنیشانکردنی کێشەکانی پیشاندان، پێکەوەلکاندنی پیتەکان یان تایبەتمەندییەکانی OpenType لە بەرنامە و سیستەمە پشتگیریکراوەکاندا.
چاککردنی هەڵە سەلمێنراوەکانی فۆنت و دابینکردنی چاکسازی یان نوێکردنەوە کاتێک بکرێت.
ڕێنمایی لەسەر بەکارهێنان، فۆرماتی گونجاو و گواستنەوەی مۆڵەت بۆ ئامێرێکی نوێی خاوەن مۆڵەت.
چی بە خزمەتگوزاریی تایبەت دادەنرێت؟
زیادکردنی زمان، پیت، هێما یان کێشی نوێ.
گۆڕینی دیزاین، بۆشایی، ناو یان براندی فۆنتێک.
گۆڕین یان دووبارە ئەندازیاریی فۆنتی دیزاینەرێکی تر دوای سەلماندنی مافی یاسایی.
دیزاینی فۆنتی تایبەت، فۆنتی گۆڕاو (Variable Font)، یان ئامادەکردنی وەشانی تایبەت بۆ وێب، ئەپ یان سیستەم.
جێبەجێکردنی کاری دیزاین یان فایلی بەرهەمهێنان لە جیاتی کڕیار.
چیمان لێت پێویستە؟
ژمارەی داواکاری، ناوی فۆنت، سیستەمی کارپێکردن و وەشانەکەی، بەرنامە و وەشانەکەی، و وەسفێکی ڕوونی کێشەکە لەگەڵ وێنەی شاشە یان فایلێکی تاقیکردنەوەی نهێنینەبوو بنێرە. هەتا زانیارییەکان وردتر بن، چارەسەرکردن خێراتر دەبێت.
سنوورەکانی پشتگیری
پشتگیریی بێبەرامبەر چاککردنی نەرمەکاڵا، ڕەقەکاڵا یان سیستەمی کارپێکردنی لایەنی سێیەم ناگرێتەوە، هەروەها فۆنتی دەستکاریکراو، دزراو یان ئەوانەی لە RTLtype نەکڕدراون ناگرێتەوە. گەرەنتیی وەڵامی یەکسەر نادەین، بەڵام ئەو کێشانەی ڕێگری لە بەکارهێنان دەکەن لە پێشینەدا دادەنرێن و بەردەوام دەبین تا دەستنیشانکردنێکی ڕوون.